تمەنی ئێرانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم دابەزینێكی پێوانەیی تری بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد.
لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر بە 3 ملیۆن و 50 ڕیاڵ خرایەڕوو، بەپێی سایتی دراوی بیانی (Bonbast.com) كە چاودێریی بازاڕە ناڕەسمییەكان دەكات.
لە ساڵی 2018ەوە ئەمریكا سزاكانی بۆ سەر ئێران گەڕانەوە كە هاوشانی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بووە هۆی زیانی گەورە بۆ سەر ئابوریی ئێران و دابەزینی بەهای دراوەكەی.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە دراوەكەی ئێران نزیكەی 49%ی بەهای خۆی لەدەستداوە.