ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و دەیان کەس و لایەنی کردووەتە ئامانج

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم، سەپاندنی سزای نوێی بەرفراوانی بەسەر ئێراندا ڕاگەیاند و تێیدا دەیان کەسایەتی و لایەنی کردووەتە ئامانج.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “سزاکانی ئەمجارەی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران دامەزراوەی زیانلێکەوتووانی شۆڕشی ئیسلامی گرتووەتەوە”، کە هەریەکە لە ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی، مەحمود عەلەوی وەزیری ئەمن و هەواڵگریی ئێرانی گرتووەتەوە.

هەروەها لە ڕیزبەندی ئەو کەسایەتیی و لایەنانەی ئەمریکا لە لیستی سزاکانیدا دایناون دەیان ناو هاتووە، کە پەیوەندیان هەیە بە کەرتی پیشەسازی و کانزاکان، نەوت و گواستنەوەی ئێران.

لەبارەی ئەو سزایانەشەوە مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، “هەڵمەتی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران وەکو فشارێک بۆ سەر ئەو وڵاتە سەرکەوتوو بووە و ئێران ناتوانێت بێباک بێت بەرامبەر ئەو فشار و سزایانە”.

پۆمپەیۆ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا سزای زیاتر و قورستر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

ئیدارەی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، لە ساڵی 2017ەوە هەڵمەتێکی فشاری قورسی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێکرد، سزاکان لایەنی ئابوری ئەو وڵاتەی گرتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئێران گەورەترین دەوڵەتی پاڵپشتییکاری تیرۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

لایخۆشیەوە ئێران، ئەمریکای بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبارکرد، لەنێویشیاندا گرێبەستیی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، هەروەها ئەنجامدانی ‘ تیرۆری ئابوری و پزیشکی’ دژی ئێران.

بابەتی پێشتر

فوئاد حوسێن: ئەمریکا ھەنگاوەکانی بۆ کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەست پێکردووە

بابەتی دواتر

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی ناوچەی سەوزی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share