وەزارەتی رۆشنبیریی پەخشی کەناڵە بیانی و عەرەبییەکانی قەدەغەکرد

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆمپانیاکانی پەخشكردن دەکات پەخشی کەناڵی بیانی و عەرەبییەکان لە رایەڵەکانیان رابگرن.

وەزارەتەکە لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی کۆمپانیاکانی (United Mix Media, Live Dream, Family Box, OBOX و نجمة الإعلام) کردووە، داوا دەکات پەخشکردنی کەناڵە بیانی و عەرەبییەکان، بەتایبەت ئەو کەناڵانەی لەبارودۆخی ئێستای کوردستاندا بوونەتە هۆکاری پشێو و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و بێڕێزیکردن بەرامبەر بە نەتەوەی کورد، رابگرن.

دەشڵێت، پەخشکردنی ئەو کەناڵانە پێچەوانەی یاساکانە و پێویستە تەنها پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مۆڵە‌تبدەن بە‌ پڕۆژەی نیشتە‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لایە‌نە ‌پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی سلێمانی-ی ڕاسپارد ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌ن بە‌ پڕۆژە‌ی نیشتە‌جێبوونی تایبەت بە…
Total
0
Share