بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن بۆ ئەوەی فریابكەون و نەوتیان بەربكەوێت”، لە بەرامبەردا بەڕێوبەری ناحیەكە دەڵێت، ئەوەی ئەو ڤیدیۆیەی گرتووە “هەستی ئەو هاوڵاتییانەی بریندار كردووە”.

ئاڤێستا شێخ محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەكەم لەبارەی ئەو ڤیدیۆیەوە، تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەڕاستی ئەوەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوكردووەتەوە هەستی ئەو خەڵكەی بریندار كردووە كە لە ڤیدیۆكەدا دەركەوتوون و ناحەقی كردووە”.

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو ڤیدیۆیە كاتژمێر حەوتی بەیانییە، ئەو خەڵكە ڕیزیان گرتبوو و لیژنەكانمان ناویان تۆمار كردبوون، بەڵام لە كات و ساتێكی لەو جۆرەیا خەڵكی خۆی هەوڵدەدات زوو وەریبگرێت و بڕواتەوە، ئێمە ڕۆژانە بەشی 360 خێزان نەوت دابەش دەكەین بەڵام ئەو ڕۆژە 700 كەس هاتبوون”.

لەبارەی سیستمی دابەشكردنی نەوت لەو ناحیەیە، ئاڤێستا شێخ محەمەد ئاماژەی بەوەكرد، “نەوت لە ناحیەكە بەپێی فۆڕم دابەشدەكرێت و مانگانە دەگۆڕێت، ئەم حاڵەتانەش ڕودەدەن چونكە ئەمسال یەكەم وەجەی نەوت لە مانگی 10دا دابەشكرا، خەڵك وا بیر دەكاتەوە كە زووتر وەری بگرێت و حەقی خۆیەتی، چونكە دەزانێت باروگوزەران چۆنە و قەیرانی دارایی هەیە، منیش داوای لێبوردن لە یەك بە یەكی ئەو خەڵكانە دەكەم چونكە بەڕاستی بۆ وەرگرتنی مافی خۆیان ماندوو بوون”.

بەڕێوبەری ناحیەكە ئەوەشی خستەڕوو، “هەمو كاتێك شانازیمان كردووە كە مانگانە نەوت دابەش دەكەین، بەشی 7 هەزار خێزان لە ناحیەكە دابەش دەكەین و لە سەروی ئەوەشەوە هاوكاریی خێزانەكانمان كردووە بۆ ئەو مەبەستە”.

سەبارەت بە كاردانەوەی هاوڵاتییانی ناوچەكە لەبارەی ئەو ڤیدیۆیەوە، بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر وتی، “دڵنیام خەڵكی ناوچەكە لەسەر ئەو ڤیدیۆیە دێنە وەڵام، هەرچەندە ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دەركەوتووە هەموویان خەڵكی قەرەهەنجیر نین بەڵكو خەڵكی سلێمانی و ناوچەكانی دیكەشیان تێدان و فۆڕمیان لەوێیە”.

لە كۆتایی وتەكانیدا ئاڤێستا شێخ محەمەد، كاری لیژنەكانیان لە ڕێنمایی خەڵكی بۆ وەرگرتنی نەوت و هاوڵاتییانیشی بە باش

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و بەرهەم ساڵح

بابەتی دواتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، یەک شەممەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share