وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، بەهۆی چاکسازیی ساڵانەی کۆمپانیای دانەغازەوە بڕی بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کۆمپانیای دانەغاز لە رۆژانی 20-21-22ی ئەم مانگەوە دەست بە چاکسازیی ساڵانەی خۆی لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز دەکات، بەو هۆیەشەوە بڕی 300 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز کەمدەبێتەوە، بۆیە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکانی کارەبا زیاتر لە 1600 مێگاوات كارەبا کەمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵ دەبن بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پرۆسەکە لەسەر بەشداربووانی کارەبا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێشەی ناوخۆیی، عێراق و غازی سروشتی
هێرشەكەی ئێران و بەستنەوەی بە ڕەهەندە ناوخۆیی و هەرێمییەكانەوە

هێرشە مووشەكییەكەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر هەولێر، خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت، لایەنە سیاسییەكان مەترسییەكانی سەر هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكەن…
Total
0
Share