هاتوچۆی گەرمیان: لە رووداوێکدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەجۆری (مان تانکەر) بەئاراستە کەلار هاتووە و (داف تانکەر) بەئاراستەی گردە گۆزینە رۆیشتوو، لە سەر رێگای پشتێنەیی پێکیانداداوە بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری داف تانکەر گیانیلەدەستداوە کە لەدایک بووی ساڵی 1985ـەو، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری مان تانکەر لەدایکبووی ساڵی 1983ـە بەسەختی برینداربووە.

دەشڵێت، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بریندارەکە رەوانەی سلێمانی کرا.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەش دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە، دەستیپێکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەک: دواخستنی هەڵبژاردن قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە

شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، ” دواخستنی هەڵبژاردن قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە”. سەرباز سەید مەحمود، شارەزای بواری هەڵبژاردن…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاتی خۆی تانجەرۆ سنوورێک بوو کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی، بەڵام ئێستا بەشێکە لە سلێمانی…
Total
0
Share