قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ئابوریی ئەڵمانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازییکرد لە وەفدێکی باڵای ئابوریی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی دۆرسییا شوتز، بەڕێوەبەری دێسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقا لە وەزارەتی ئابوری و وزەی ئەو وڵاتە و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی پرسی گەشەپێدانی ئابوریی لە کوردستان و چۆنیەتیی کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیی لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی ئەلبرێخت ڤۆن ڤیتکا، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، باس لە ژێرخانی ئابوریی کوردستان و چاکسازییە ئابوورییەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.

لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ بەشداریکردنی وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیی لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابوریی کوردستان و بە پێویست زانرا کاری هاوبەش بکرێت بۆ ئەوەی ئاستی بەشداریی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیی لە گەشەپێدانی کوردستان زیاتر بکرێت.

لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ئابوری و بازرگانیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و رایگەیاند؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو جۆرە کارئاسانی و هاوکارییەک پێشکەشی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share