قوباد تاڵەبانی: ئێوە لەگەڵمان بوون ئێمەش لەگەڵتان دەبین

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال دەڵێت، لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا راوێژمان لەگەڵ زۆرێك لە چین و توێژەكانی دەڤەری راپەڕینی ئازیز كرد، هەندێك لە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی حكومی جێی رەزامەندیی هاوڵاتییان بوون، بەڵام هەندێكیشیان كەمتەرخەم بوون لە راپەڕاندنی كارەكانیان”.

دەشڵێت، “لە كۆبوونەوەمدا لەگەڵ تیمی یەكێتی لە ئیدارەی راپەڕین جەختمكردەوە كە بنەمای سزا و پاداشت پەیڕەو دەكەین و رەزامەندیی هاوڵاتییانمان لەو دەڤەرە خۆشەویستە لە سەروو هەموو ئیعتیبارێكی حزبی و كەسییەوە دەبێت و تاكە هۆكارێك دەبێت بۆ مانەوە یاخود گۆڕینی هەر بەرپرسێكی حكومی دەڤەرەكە”.

وتیشی، “ئێوە بەوەفا و راستگۆ بوون لەگەڵمان، دڵنیابن ئێمەش بەوەفا و راستگۆ دەبین لەگەڵتان و ئێوە لەگەڵمان بوون و ئێمەش لەگەڵتان دەبین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی پێی راگەیاندین پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمان تێدەپەرێت

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەكەین كە چەندینجار بۆ…
Total
0
Share