سێ پێکدادانی چەکداری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕویانداوە

بەپێی ئەو هەواڵانەی دەست ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کەوتوون، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ پێکدادانی چەکداری لە نێوان سوپای پاسداران و هێزە کوردییەکاندا ڕیانداوه‌.

پێکدادانە چەکدارییەکان لە شارەکانی سنە و کامێران و مەریوان ڕویانداوە و سوپای پاسداران دوای پێکدادانەکان بە خەستی ناوچەکانی تۆپباران کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و هەنگاو، لە پێکدادانێکدا لە گوندی باڵک و سەرکەل لە نزیک شاری مەریوان سێ کاتژمێر دەنگی تەقە و ڕوبەڕوبوونەوە بیستراوە.

هاوکات لە پێکدادانێکی هاوشێوەدا ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەکەم، لە بەرزاییەکانی ژاوەرۆی سنە ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری لە نێوان سوپای پاسداران و لایەنێکی کوردیدا ڕویدا و لە شەڕەکدا کوژرا و بریندار هەبوون.

لە دوای ئەم پێکدادانانە، لە ڕاگەیەنراوێکدا یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (یەرەکە) کە باڵی سەربازیی کۆمەڵگەی دیموکراتیی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)ە ئاشکرایکرد گەریلایەکیان لە پێکدادانێکدا لە گوندی تیلەکۆی شاری کامێران شەهید بووە.

بابەتی پێشتر

جەواد زەریف: ئەمریکا ڕێگای کڕینی دەرمان و خۆراکی ئێرانییەکانی داخست

بابەتی دواتر

فەتح: وڵاتانی كەنداو و ئیسرائیل پیلانگێڕیی گەورە دژ بە حەشد دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share