سێ كەس بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەكی و دزیكردن دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی تەقەی هەڕەمەكییان كردووە، دانیانناوە بە چەند تاوانێكی دیكەی دزیكردندا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاگەیاند، هێزەكانیان سێ کەسیان بەناوەکانی (س.ھ.ڕ.) و (ٲ.ٲ.ج.) و (ح.ل.ج.) لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکرد كە تەقەی هەڕەمەکیان كردووە بوونەتەهۆی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا ئاماژەیان بەوەداوە كە تاوانی تریشیان ئەنجامداوە وەک دزیکرن و بڕینی دوکان و ماڵی هاوڵاتییان.

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستیشگیراوە بەسەر “سەرجەم ئەو کەرەستە و ئامێرانەی لە ئەنجامدانی تاوانەکانیاندا بەکاریان هێناوە”، وەك ئەوەی ئاسایش ئاماژەی پێداوە.

ئاشكراشیكردووە، لەئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی (21)ی چەک ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان، وەزارەتیش…
Total
0
Share