تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی کۆتاییان دێت

زیاتر لە 115 هەزار قوتابیی پۆلی 12 تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجامدەدەن.

بەپێی خشتەی تاقیکردنەوەکان کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمەوە بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ 6ی تەمموزی 2025، تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی کۆتاییدێت، کە زیاتر لە 115 هەزار خوێندکار تیایدا بەشدارن.

جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا یەکەمەکانی پۆلی 12 رانەگەیەندرێن و نمرەکانیان ئاشکرا نەکرێت، وەک ئەوەی ساڵانی رابردوو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان خوێندکارە یەکەمەکان دەستنیشان دەکران و خەڵات دەکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دوو ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕی دوو ملیار دینارى له‌ بودجه‌ى فریاگوزاریی بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد. ئەرکان…
Total
0
Share