سێ لە چواری قۆناغی کۆتایی (NBA) یەکلاییبووەوە

سیان لە تیمە گەورەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی کۆتایی مسۆگەرکرد.

تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز بە ئەنجامی (4-2) بەسەر گۆڵدن ستەیت واریەرزی پاڵەوانی وەرزی پێشووی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا سەرکەوت و گەیشتە قۆناغی کۆتایی کێبڕکێکانی ئەم وەرزە.

لەیکەرز سێیەمین تیپی سەرکەوتووە بۆ قۆناغی کۆتایی، دوای ئەوەی تیمەکانی مەیامی هیت لە جەمسەری خۆرهەڵات و دێنڤەر ناگێتس لە جەمسەری خۆرئاوا سەرکەوتنیان مسۆگەرکرد.

لە ئێستادا تیمەکانی فیلادلفیا 76 و بۆستن سێڵتیکس کێبڕکێ بۆ بلیتی چوارەم و کۆتایی دەکەن، دوای ئەوەی بە ئەنجامی (3-3) یەکسانبوونیان تۆمارکرد، بڕیارە بە یاریی یەکلاکەرەوە براوەی نێوانیان جیابکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ دوو گۆڵی زه‌یاش و سیلڤا له‌ تۆتنهامی برده‌وه‌

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 23ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شینپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share