لیڤەرپوڵ لەگەڵ یاریزانێکی پلە دوو ڕێککەوتنی کردووە و ئەمڕۆ بۆندەکەی ئاشکرادەکرێت

نرخی گواستنەوەی بن دەیڤیز بە دوو ملیۆن پاوەند دیاریکراوە

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی یاریزانی جێگرەوەی ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی یەکلاییکردووەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ وردەکاری بۆندەکە ئاشکرابکرێت.

ماڵپەڕی “تێلیگراف”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە گواستنەوەکانی زستانی 2021 کۆتایی پێدێت، بەوپێیەی کاتێکی کەم بەردەستبووە، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ و بەڕێوبەرانی یانە سوورەکە نەیانتوانیوە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە بەرگرییەکان بۆندی گەورە واژووبکەن.

بەڕێوبەرانی “ڕێدز” ئامانجیان کڕینی یەکێک لە دایۆت ئۆپامیکانۆ، یاخود کۆناتی بەرگریکارانی یانەی لایپزیچی ئەڵمانی بوو، بەڵام بەهۆی کەمی کات و بەرزی نرخەوە لەم هەوڵەدا سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە ناچاربوون پلانی دووەم بەگەڕبخەن، کە ئەویش گواستنەوەی بەرگریکارێکی هەرزانبەهای خۆماڵییە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوبەرانی “ڕێدز” سەرکەوتوو بوون لە واژوکردنی بۆندی بنجامین کیس دەیڤیزی ناسراو بە “بن دەیڤیز”، کە لە خولی پلە دووی ئینگلتەرا بۆ یانەی پریستۆن نۆرز ئێند یاریدەکات.

بن دەیڤیز دەتوانێت لە یەک کاتدا لەهەردوو پێگەی سەنتەر و باڵی چەپی بەرگری یاریبکات

بن دەیڤیز تەمەنی 25 ساڵە و لە پێگەکانی سەنتەری بەرگری و باڵی چەپی بەرگری توانای یاریکردنی هەیە، لە ژیانی وەرزشییدا تەنها بۆ یانە پلە دوو و سێیەکان یاریکردووە، بەڵام بەهۆی توانا ناوازەکەیەوە چاوەڕوانی باشتری لێدەکرێت.

گواستنەوەکە بەبڕی دوو ملیۆن پاوەند واژووکراوە، لە بەرانبەر ئەو نرخە کەمەدا کلۆپ ناچاردەبێت یەکێک لە گەوهەرەکانی بە ناوی سیب ڤان دنبێرگ بە خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز ئاڕاستەی یانەی پریستۆن بکات.

بابەتی پێشتر

ئۆپیک+ لە مانگی ڕابردوودا بەتەواوی پابەندی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بوون

بابەتی دواتر

تۆماس توخێل لە دووەم ڕاهێنانەوە یاریزانانی چێڵسی سەرسامکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ بۆ تۆپی پێ ئاگرین دەبێت

سبەینێ پێنجشەممە، یاریگاکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و یەکلاکەرەوە لەخۆدەگرن. سەرەتا هەڵبژاردەی عێراق یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25…
Total
0
Share