(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یاری لوتکەی لە میلان بردەوە و هاوکێشەی یەکەم و دووەم وەک خۆی مایەوە

یوڤانتۆس لوتکەی کالچیۆی لە میلان بردەوە و سەرەڕای ئەوەش میلان لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکاندا بەردەوامبوو

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 16ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس بردنەوەی بەرانبەر ئەی سی میلان تۆمارکرد.

ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی یوڤانتۆسی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی کریستیانۆ و هاوڕێیانی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بیانکۆنێری لە خولەکەکانی 18 و 62 و 76 لەلایەن فیدریکۆ کیێزا (دوو گۆڵ) و ویستۆن ماکینی و تاکە گۆڵەکەی میلانیش لە خولەکی 41 لەلایەن داڤید کالابریاوە تۆمارکران.

بەهۆی ئەم ئەنجامەشەوە ڕیزبەندی یەکەم و دووەمی یانەکانی کالچیۆ هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوامبوو، میلان بە 37 خاڵ لە پلەی یەکەم و ئینتەر بە 36 خاڵ لە پلەی دووەم، بەڵام یانەی یوڤانتۆس بە داماڵینی سێ خاڵی یاری لوتکە لە پلەی حەوتەمەوە بە 30 خاڵەوە بۆ پلەی چوارەم هەڵکشا.

ئەنجامەکانی تر:

کالیەری 1-2 بینیڤێنتۆ

ئاتالانتا 3-0 پارما

بۆلۆنیا 2-2 ئودینێزی

کرۆتۆنی 1-3 ڕۆما

لازیۆ 2-1 فیۆرنتینا

سامپدۆریا 2-1 ئینتەرمیلان

ساسولۆ 2-1 جێنەوا

تۆرینۆ 1-1 هیلاس ڤیرۆنا

ناپۆلی 1-2 سپیزیا

بابەتی پێشتر

كاردانەوەی بایدن بەرانبەر بە لایەنگرانی ترەمپ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی دێربی مانچستەری بردەوە و گواردیۆلا و مۆرینیۆ لە فاینەڵی کاراباو ڕوبەڕودەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share