هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران لە بەستنی شەقامەکان ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێرانی  سنوورەکە دەکەینەوە بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و ساردیی کەشی ناوچەکە مەترسی لەسەر رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار ناوچەشاخاوییەکان دروستبووە.

دەشڵێت، لەپێناو سەلامەتیی گشتی داواکارین لە شۆفێران بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ناوچەشاخاوییەکانی هەورامان نەکەن بەتایبەت شوێنە گەشتیارییەکانی ئاوێسەر، زەڵم و ئەحمەد ئاوا تاوەکو ئاساییبونەوەی رەوشی کەشوهەوا، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن لە کاتی شۆفێریدا زۆر وریاو لەسەرخۆبن خێرایی کەمبکەنەوە وە ماوەی سەلامەتیی نێوان ئۆتۆمبێلی خۆیان و پێش خۆیان بپارێزن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار بەنزینخانە دەستكاری بەنزینەكەیان كردووە و سزادران

قائیمقامیەتی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، چوار بەنزینخانە دەستكاریی كوالێتیی بەنزینەكەیان كردووە بۆیە ناوەكانیان بڵاوكرایەوە و بەنزینخانەیەكیش داخرا. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی…
Total
0
Share