وەزیری پەروەردە: بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن چاوەڕێی ڕێنماییەکانی تەندروستیین

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە لە مانگی داهاتوودا لیژنەی باڵای کۆرۆنا، لەبەر ڕۆشنایی ڕێنمایی و هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ دۆخی کۆرۆنا بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ دەدەین.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئالان حەمە سەعید لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵەوە ڕایگەیاند، لە بەرواری 7ی کانونی دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دەکرێت و بەپێی ئەو ڕێنمایی و هەڵسەنگاندنانەی وەزارەتی تەندروستی دەیخاتە بەرفدەم لیژنەکە بڕیار لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندنەوە دەدرێت.

وەزیری تەندروستی وتیشی، “ئەگەر لیژەنەکە پێی باشبێت خوێندن بە ناوبەناو (تناوب) بێت ئەوکاتە بڕیار دەدرێت خوێندن بەوشێوەیە دەستپێبکاتەوە و ئەگەریش دۆخی تەندروستی وای خواست کە قوتابخانەکان نەکرێنەوە پرۆسەی خوێندن دەستپێناکاتەوە و قوتابخانەکان ناکرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا وەزارەتی تەندروستی سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خۆیانن لەبارەی دۆخی کۆرۆنا و پێشنیازەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن تاوەکو ڕۆژی کۆبوونەوەکە ببێتە بەرچاوڕوونی بۆ بڕیاری لیژنەکە، بەتایبەت ئێستا کە چاودێری هاتنی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا دەکەین تاوەکو بزانین چەندە کاریگەریی لەسەر ناوەندەکانی خوێندن هەیە.

ئالان حەمە سەعید باسیلەوەکرد، لەدوای ئەوەی لە بەرواری 1ی تشرینی یەکەم لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا دەرگای قوتابخانەکان نەکرێتەوە ئەوەی دەیبینین ئامارەکانی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا کەمی کردووە، ناکرێت سەرکێشی بە ژیانی خوێندکاران و مامۆستایانەوە بکەین لەکاتێکدا ئێستا ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە دۆزراوەتەوە.

وەزیری پەروەردە دەڵێت، “ئەگەر بڕیار لەبارەی دواخستنی دەستپێکردنەوەی خوێندن بدرێت ئەوکاتە وەکو وەزارەتی پەروەردە پلان و ساڵنامەی خۆمان بەپێی ماوەیب دواخستنەکە دادەنێین و ئامادەکاریی بۆ دەکەین”.

ئەمە لەکاتێکدایە لە بەرواری 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری دواخستنی دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنیدا، بەڵام لە بەرواری 1ی کانونی یەکەمدا لەلایەن لیژنەکەوە بڕیاردرا خوێندنی پۆلەکانی 1و 2ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دەستپێبکاتەوە بەڵام قۆناغەکانی 3 تاوەکو 11 دەست ناکەنەوە بە خوێندن.

 

بابەتی پێشتر

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەمساڵ نزیکەی هەزار تۆن کاڵا و شمەکی ماوەبەسەرچوو لە سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share