بێگەرد تاڵەبانی: ئاژەڵە هاوردەکراوەکان کەرەنتین دەکرێن

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، “ئاژەڵە هاوردەکراوەکان لە سەر سنوورەکان کەرەنتین دەکرێن”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لەسەر سنوورەکان ئەو ئاژەڵانەی هاوردەی هەرێم دەکرێن کەرەنتین دەکرێن بەپێی ماوەیەکی یاسایی و دوای پشکنینی پزیشکی دەهێندرێنە ناو هەرێم”.

وتیشی، “لەگەڵ عێراق هیچ سانسۆرێک لەنێوانماندا نییە بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە خواردەمەنییەکان و گۆشت، لەبەر ئەوە لەڕێگەی وەزارەتی ناوخۆوە ئامادەکاریی دەکەین بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون بکەین کە نەگاتە هەرێمی کوردستان”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و وەزیری بەرگریی توركیا كۆبوونەوە و پرسی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییان تاوتوێكرد

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا كۆبووەوە و پێكەوە پرسی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
Total
0
Share