لوتکەی عەرەبی لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ بەغدادی پایتەختی عێراق، میوانداریی لوتکەی عەرەبی دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، 17ی ئایاری 2025، 34ەمین گەڕی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدادی پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت.

چاوەڕواندەکرێت بەشێکی زۆری سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی ئامادەی لوتکەکە بن، سوپرایزی لوتکەکە بەشداریی محەمەد بن سەلمانی جێنشینی سعودییەیە.

تاوەکو ئەمڕۆ بە عێراقەوە سەرۆک و پاشای هەشت وڵات بەڵێنی بەشداریکردنیان لە لوتکەکەدا داوە، لەوانە میسر، ئوردن، بەحرەین، فەڵەستین، سۆماڵ، سودان و یەمەن.

هەندێک وڵات عێراقیان ئاگادارکردووەتەوە کە لەسەر ئاستی سەرۆکی وڵاتەکەیان بەشداری ناکەن لەوانە، لیبیا، جەزائیر، مەغریب، سوڵتاننشینى عومان، کوەیت، سوریا و تونس.

لە لوتکەکەدا، کاروباری عەرەبی، ئاسایشی نیشتمانی، دۆسییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا، ئاسایشی هاوبەشی عەرەبی، بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان و شوێنی بەڕێوەچوونی لوتکەی داهاتووی عەرەبی تاوتوێدەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگەكانی شەش و دواتر نامێنێت

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگی…
Total
0
Share