دابەزینی لەناکاوی نەوتی خاوی کۆگاکانی ئەمریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

لە سەرەتای مامەڵەی بازرگانیدا لە بەیانی ئەمڕۆدا نرخی نەوت بەرزبووەوە، دوای ئەوەی داتای پیشەسازی هەفتەی رابردوو دابەزینی بەرچاوی لە کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکی نیشاندا کە ئاماژەیە بۆ زیادبوونی خواست.

لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جیهان، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 88 دۆلار و 56 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرامبەر بە 83 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، پێشبینییەکان لە زیادبووندایە کە بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا لە مانگی حوزەیراندا رێژەی سوود کەمبکەنەوە، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەی ئابوری و بەم شێوەیە خواست لەسەر نەوت زیادبکات.

بابەتی پێشتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەڵەبجە هۆشداری لە بڵاوکردنەوەی وێنەی هاوڵاتییەک دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share