سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، داوای دابەزاندنی دەستبەجێی نرخی بەنزین دەکەم.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئێستا نرخی بەنزین زۆر بەرزە لە کاتێکدا کە نرخی ئێستای نەوت 68 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک و بەرەو دابەزینی زیاتریش دەچێت.
وتیشی، پێویستە وێستگەکانی فرۆشتنی سووتەمەنی دەستبەجێ نرخەکانیان دابەزێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ قۆستنەوەیەکی نرخ قبووڵ ناکرێت، چونکە ئەمە بە تەواوی نایاساییە و پێویستە کۆمپانیاکانی فرۆشتنی تاکەکەسی بە خێرایی وەڵامی ئەم لێدوانە بدەنەوە و نرخەکان بۆ گەلە مەزنەکەمان لە ئەمریکا دابەزێنن، ئەگەر ئەوە نەکەن، ئەوا کێشەی گەورە چاوەڕوانیان دەکات.