مهسعود بارزانی له پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا باس له ڕۆڵی مام جهلال دهكات و دهڵێت، “ئێستا زیاتر لە هەموو کات هەست بە خەسارەتی لە دەستدانی دەکەم”.
مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنهی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مام جهلال له پهیامێكدا دهڵێت، “لەیادی تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر کوچی دوایی برای بەڕێزم مام جەلال لەگهڵ پێشکەشکردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەریی بەڕێزیان لەکاتی خەباتی شۆڕشگێڕانە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لەکاتی سەروکایەتیی عێراق دا وەک یەکەم سەروککوماری کورد، ئێستا زیاتر لە هەموو کات هەست بە خەسارەتی لە دەست دانی دەکەم”.
دهقی پهیامهكهی بارزانی..
برازاکانم کاک بافڵ و کاک قوباد
لەیادی تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر کوچی دوایی برای بەڕێزم مام جەلال لەگهڵ پێشکەشکردنی ڕێز و پێزانینم بۆ دەوری کاریگەریی بەڕێزیان لەکاتی خەباتی شۆڕشگێڕانە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا و لەکاتی سەروکایەتیی عێراق دا وەک یەکەم سەروککوماری کورد، ئێستا زیاتر لە هەموو کات هەست بە خەسارەتی لە دەست دانی دەکەم.
هیوادارم ئێوەش بەردەوام بن لەوەی درێژە بە ڕێگای باوکتان بدەن بۆ بەدیهێنانی خەونی گەلەکەمان و درێغی نەکەن لە پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتیمانی.
مامتان مسعود بارزانی