(ڤیدیۆ) “شێرەکانی ئەتڵەس” پۆرتوگالیشیان لە مۆندیال کردە دەرەوە

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی مەغریب ڕۆڵی ئەسپی ڕەشی گێڕا و بردنەوەی بەرامبەر پۆرتوگال تۆمارکرد.‏

ئەمشەو هەینی، لە یاریگای (استاد الثمامە) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال و مەغریب ڕووبەڕووبوونەوە.

هەڵبژاردەی مەغریب بەردەوامی دا بە سوپرایزەکانی و توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام یارییەکە بباتەوە.

گۆڵەکەی “شێرەکانی ئەتڵەس” لە خولەکی 42 لەلایەن یوسف ئەلنسەیری-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مەغریب سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان فەرەنسا و ئینگلتەرا یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share