هازارد، چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید کۆدەکاتەوە

یانەکانی چێڵسی ئینگلیزی و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، سەبارەت بە گەڕانەوەی ئیدین هازارد لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ ستامفۆرد بریج دەست بە دانوستاندن دەکەن.

هازاردی بەلجیکی نەیتوانیوە بەدرێسی ڕیاڵ مەدریدەوە هەمان ئەو ئاستە پێشکەشبکات کە بەدرێسی چێلسی-یەوە پێشکەشیکردووە، بەڕێوەبەرانی یانە ئیسپانییەکە نیگەرانن و وەک یاریزانێکی زیادە ئاماژەی بۆ دەکەن، زۆرینە پێیانوایە لە پێکهاتەکانی کارلۆ ئەنچلۆتی-دا ڤینیسیۆز جونیۆر شایستایە پێگەی سەرەکییە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی لەزاری ڕامۆن ئەلڤارێزی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ یانەی چێڵسی دانوستاندن بۆ گەڕانەوەی یاریزانە 31 ساڵەکە دەستپێدەکات.

ئەم گواستنەوەیەش دەرگا بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکاتەوە، لە هاوینی 2022 موچەی تەرخانکراو بۆ هازارد پێشکەشی ئێرلینگ هالاند بکات.

بابەتی پێشتر

ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا زیان بە شاختار دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

زەبەلاحەکەی بایرن بە سعودیەکانی وتووە "نەخێر"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا-یە

ڕیاڵ مەدرید هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی جوود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستپێکرد. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست…
زیاتر ببینە

لیاو کێشە بۆ میلان دروست دەکات؟

ڕافائێل لیاو-ی پۆرتوگالی تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان نوێ نەکردووەتەوە، شارەزایان چاوەڕواندەکەن داهاتووی یاریزانەکە لە…
Total
0
Share