بەفر لە سەنتەری شارەكان دەبارێت

محەمەد كەلاری، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە پاشنیوەڕۆی سبەی پێنجشەممەوە بارستە هەوایەكی سارد ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و پلەكانی گەرما دادەبەزێت و دەشڵێت، “لە سەرەتادا بەفربارین ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە و لە 8ی ئەم مانگەوە شەپۆلی بەفربارین سەنتەری شارەكانیش دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەرەتا بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكانی قەرەداغ، پێنجوێن، بیارە و چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕ دەبارێت.

وتیشی، “پێشبینیدەكرێت لە سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و چەند ناوچەیەكی دیكە بەفر ببارێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: سەرجەم ڕێگاکانی ناوشار بۆ هاتوچۆ مەترسیدارن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە هاتوچۆ لەسەرجەم شەقامەکانی ناوشار مەترسیدارە و داوادەکات هاوڵاتییان لەماڵەکانیان بمێننەوە. لەڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share