ئیدارەی بەرشلۆنە بە پارەی مێسی دەیتوانی پێکهاتەیەکی ئاگرین بکڕێت

بەهۆی داهاتی سێ ساڵی مێسی-یەوە ڕەخنە لە بەرشلۆنە دەگیرێت

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕاپۆرتێکی لەبارەی بۆندی واژووکراوی نێوان لیۆ مێسی و یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئاماژە بە لەدەستدانێکی گەورە دەکات.

مێسی لە ساڵی 2017 بۆندێکی لەگەڵ بەرشلۆنە واژووکردووە، بەو هۆیەوە تاوەکو ساڵی 2021 بڕی 555 ملیۆن یورۆ داهاتی کۆکردووەتەوە، ئەم بڕەش هێندە خەیاڵییە، دەکرا ئیدارەی جوسێپ ماریا بارتۆمیو پێکهاتەیەکی 11 یاریزانی تەواوی پێبکڕێت و یانەکە لە قەیرانە دارایی و وەرزشییەکان تێپەڕبکات.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، هاوشێوەی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئەگەر بارتۆمیو و هاوەڵانی هەوڵی فرۆشتنی مێسی و یاریزانە بەتەمەنەکانیان بدایە وەک ئەوەی بەرانبەر کریستیانۆ کرا، ئێستا یانەکە لە دۆخێکی جیاوازدا دەبوو.

بەپێی زانیارییەکانی مارکا، بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە دەیانتوانی بەو بڕە (555 ملیۆن یورۆ) پێکهاتەیەکی ئاگرین دابینبکەن، کە پێکهاتوون لەم ناوانەی خوارەوە:

ئەو پێکهاتەیەی بەرشلۆنە دەیتوانی بە داهاتی مێسی بیانکڕێت

ئیدێرسۆن (گۆڵپارێز)، جواو کانسێلۆ (40 ملیۆن – بەرگری)، لیۆناردۆ بونۆچی (35 ملیۆن – بەرگری)، ئەشرەف حەکیمی (40 ملیۆن – بەرگری).

لە هێڵی ناوەند، ڕۆدری (63 ملیۆن)، دۆنی ڤان دی بێک (39 ملیۆن)، برونۆ فێرناندێز (55 ملیۆن)، کای هاڤێرتز (80 ملیۆن).

لە هێڵی هێرشبەریش لەتوانایاندا بووە ئەم ناوانە دابینبکەن، جواو فیلێکس (120 ملیۆن)، فیران تۆرێس (23 ملیۆن)، ئێرلینگ هالاند (20 ملیۆن).

بابەتی پێشتر

چۆن منداڵێکی چوار ساڵە جێگەپێیەکی 220 ملیۆن ساڵی دایناسۆرێکی دۆزییەوە؟

بابەتی دواتر

"شێرەكانی جزیرە".. عێراق پرۆسەیەكی سەربازی دژ بە پاشماوەی داعش دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share