(یوێفا) سیستەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا دەگۆڕێت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، لە دوای 2024وە سیستەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیال و یورۆ هەمواردەکاتەوە.

لە سیستەمە نوێیەکەدا، (55) هەڵبژاردە بەسەر (12) کۆمەڵەدا دەبەشدەکرێن، لە هەر کۆمەڵەیەکدا (4 یان 5) هەڵبژاردە بوونیان دەبێت.

تیپەکانی پلەی یەکەم و باشترین دووەمەکان ڕاستەوخۆ سەردەکەون، هەندێک لە دووەمەکانیش قۆناغی “پلەی ئۆف” لەگەڵ تیپەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا (یورۆ نەیشن لیگ) ئەنجام دەدەن.

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی هەڵبژاردە بەشدارەکانی مۆندیالی 2026 بۆ (48)، (16) هەڵبژاردە لە کیشوەری پیرەوە سەردەکەون، لە کاتێکدا پێشتر تەنها (13) کورسییان مسۆگەربووە .

ژمارەی ئەو هەڵبژاردانەش کە بلیتی بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2028 بەدەستدەهێنن، هاوشێوەی وەشانەکانی ڕابردوو بە (24) تیپ دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

سێ كیلۆ قژ لە گەدەی كچێك دەرهێنرا

بابەتی دواتر

كەسێك دەستگیركرا كە ژنێكی ڕفاندبوو و پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share