یانەی ئارسیناڵ گابریال خیسۆسی بە ڕاگەیاندنەكان ناساند

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیدارەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، گابریال خیسۆسی بەرازیلی وەك هێرشبەری نوێ بە ڕاگەیاندنەكان ناساند.

خیسۆس درێسی ژمارە 9 لە یانەی ئارسیناڵ دەپۆشێت و بۆ ماوەی سێ وەرز گرێبەستەكەی ئیمزاكردووە.

گابریال خیسۆسی تەمەن 25 ساڵ پێشتر 236 یاریی لەگەڵ مانچستەر سیتی كردوە لە پێنج وەرزدا و 95 گۆڵیشی تۆماركردووە.

خیسۆس بە درێسی ژمارە 9 ەوە جێگەی لاگازێت و ئۆبامیانگ لە یانەی ئارسناڵ دەگرێتەوە.

نرخی گرێبەستەكەی بە پێی ڕاگەیاندنەكان 45 ملیۆن پاوەند بووە.

خیسۆس بە ناچاری یانەی مانچستەر سیتی جێهێشت پاش ئەوەی ئیدارەی سیتی گرێبەستی لەگەڵ هالاند ئیمزاكرد.

بابەتی پێشتر

سوپای بەریتانیا لەبارەی هاککردنی تویتەر و یوتیوبەكەی پەیامێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: ڕەشەبا بەردەوامدەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share