روسیا هێرشێکی بەرفراوانی سەربازیی بۆ سەر کیێڤ ئەنجامدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای روسیا هێرشێکی بەرفراوانی سەربازیی بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ئەنجامدا و پۆڵنداش ئاسمانیی وڵاتەکەی بۆ هەر هێرشێک ئامادەکردووە.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە ئامانجی پەکخستنی ژێرخانی وزە و سوتەمەنی وڵاتەکە، روسیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر کێیڤی پایتەختی ئۆکرانیا ئەنجامدا.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بەرفراوانی هێرشەکانەوە، سوپای پۆڵندا هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی چالاککردووە و ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هەر هێرشێک ئامادەکردووە، هەروەها هەردوو فڕۆکەخانەی لوبلین و رێزسۆوی بەرووی گەشتە ئاسمانییەکادا داخستووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
Total
0
Share