وەزیرە كوردەكە داوا لە بەریتانییەكان دەكات بەكارهێنانی سوتەمەنی كەمبكەنەوە

نەدیم زەهاوی

وەزیری دارایی بەریتانیا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات بەكارهێنانی سوتەمەنی كەمبكەنەوە.

داواكارییەكە لەكاتێكدایە سوتەمەنی لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێژەی 80% بەرزدەبێتەوە.

نەدیم زەهاوی، وەزیری دارایی بەریتانیا ڕایگەیاند، پێویستە هەمووان چاو بە بەكاربردنی وزەدا بخشێنینەوە.. كاتێكی دژوارە، شەڕ لە كیشوەرەكەماندا هەیە، ژمارەیەكی كەمی خەڵك پێشبینیی ڕوودانی شەڕیان كرد، شەڕ لە شوێنی دوورەوە ڕوودەدات، بەڵام پێویستە لەسەرمان جێگیربین.

زەهاوی داواشی لە هاوڵاتییانی شانشینی یەكگرتوو كرد بەكاربردنی سوتەمەنی كەمبكەنەوە.

لێدوانەكە لەكاتێكدایە شارەزایان باس لە مەترسیی پچڕانی تەزووی كارەبا دەكەن لە وەرزی زستاندا، بەتایبەت ئەگەر كێشە لە نەرویج و فەرەنسا ببێتەهۆی كەمكردنەوەی هەناردەكردنیان بۆ شانشینی یەكگرتوو.

بەپێی ژمارە فەرمییەكان بەریتانیا لە حوزەیرانی ڕابردووەوە هیچ جۆرە سوتەمەنییەكی لە ڕوسیاوە هاوردە نەكردووە.

بابەتی پێشتر

لە كەركوك لە نۆرەی گازدا شەڕ ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێك کوژرا

بابەتی دواتر

كۆڵبەرێكی گەنج كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیلاڕوسیا كۆچبەران ڤاكسیندەكات

حكومەتی بیلاڕوسیا بڕیاری دا ئەو كۆچبەرانەی لە خاكی وڵاتەكەیدان لەدژی كۆرۆنا ڤاكسینبكات و پەرلەمانتارێكی ئەو وڵاتە دەڵێت، “چەندین…
Total
0
Share