وەفدێکی باڵای ئەمریکا سەردانی بەغداد و هەرێم دەکات

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی باڵای ئەمریکا سەردانی بەغداد و هەرێمی کوردستان بکات و چەند پرسێک تاووتوێ بکەن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی باڵای ئەمریکا بگەنە شاری بەغداد و لەبارەی پرسی کشانەوەی هێزەکانیان و چەند پرسێکی ئەمنی دیکەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببنەوە.

ئاشکراشیانکرد، دوابەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانیان وەفدەکە سەردانی هەرێم دەکەن و چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن. لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هیچ وەفدێکی باڵای ئەمریکا سەردانی

 

عێراقییان نەکردووە، تا ئێستاش نازاندرێت ئەندامانی وەفدە باڵاکە لە کام بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێکدێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كورد بە یەك هاوپەیمانێتی و پێكهاتەكانی دیكەش بە 38 هاوپەیمانێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە

وادەی بەستنی هاوپەیمانێتی لایەنەكان كۆتاییهات و یەكێتی و گۆڕانیش داواجار وەكو تاكە هاوپەیمانێتی لایەنە كوردییەكان دەچنە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی…
Total
0
Share