مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە وەرزی بەهاردا لەسەر تەندروستی

وەرزی بەهار بە گۆڕانی خێرای کەشوهەوا ناسراوە، هەندێک جار پلەکانی گەرما دادەبەزن و هەندێک کات بەرزدەبنەوە، پزیشکێکی نەخۆشییە هەناوییەکانیش دەڵێت، ئەمە مەترسی لەسەر تەندروستی هەیە.

تاتیانا رۆمانینکۆ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان دەڵێت، “لە وەرزی بەهاردا ژمارەی ئەو نەخۆشانەی تووشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە دەبن بەرزدەبنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەو وەرزدا کەشێکی گونجاو بۆ چالاکبوونی ڤایرۆسەکان هەیە”.

ئاماژەبەوەشدەکات، “پێش هەموو شتێک لە وەرزی بەهاردا هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە زیاددەکات، ئەمەش دوو هۆکاری هەیە، یەکەمیان پلەی گەرما لەم وەرزەدا جێگیر نییە هەندێک جار بەرزدەبێتەوە و هەندێک کات نزمدەبێتەوە بەشێک لە خەڵکی جلەکانیان کەمدەکەنەوە ئەمەش هۆکارە بۆ نەخۆشکەوتنیان، لە لایەکی دیکەشەوە لەم وەرزەدا ناو لووت وشکدەبێتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ چوونە ناوەوەی ڤایرۆس و میکرۆبەکان بۆ کۆئەندامی هەناسە، جگە لەوەی بەهۆی گەشەکردنی گوڵ و گژوگیا هەستیاری لە هەندێک کەسدا هەڵدەدات”.

بە وتەی ئەو پزیشکە، “هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ لە ژناندا و پرۆستات لە پیاواندا لە وەرزی بەهاردا بەرزدەبێتەوە”.

 

 

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. لە نەخۆشخانەیەكی كەلار منداڵێكی خنكاو رزگاركرا

بابەتی دواتر

ژمارەی قوربانیانی زریانەکەی ئەمریکا بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share