دوو کەس بەتۆمەتی هەڵکوتانە سەر مارکێتێک دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بەناوی هێزی ئەمنییەوە هەڵیانکوتابووە سەر مارکێتێک

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگادارکرانەوە کە دوو تۆمەتبار بە ناوی هێزی ئەمنییەوە، هەڵیانکوتاوەتە سەر مارکێتێک، بڕیاری دادوەر بۆ رووداوەکە وەرگیرا و دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد؛ سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (س، ع، س – ب، م، أ) دەستگیربکرێن کە سەر بە هیچ دام و دەزگایەکی ئەمنی نین.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرکەوت تۆمەتباران پێشینەی تاوانکارییان هەیە، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (432) لە یاسای سزادانی عێراقی، راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە؟

سبەی دووشەممە، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و پرسى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لە کارنامەکەدا نییە. دوێنێ، فەرمانگەى کاروبارى ئەنجومەنى نوێنەران،…
Total
0
Share