مەزڵوم عەبدی: جەخت لە بەدەستهێنانی مافی سەرجەم سورییەکان بە دیالۆگ دەکەینەوە

لە ساڵرۆژی راپەڕینی خەڵکی قامیشلۆدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، جەخت لە بەدەستهێنانی مافی سەرجەم سورییەکان لە رێگای دیالۆگ و هەوڵە ئاشتیانەکان دەکەنەوە.

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 21 ساڵ بەسەر راپەڕینی قامشلۆ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکدا رایگەیاند، لە 12 ی ئازاردا یادی شەهیدانی راپەڕینی قامیشلۆی ساڵی 2004 دەکەینەوە، کە ناونیشانێکی دیارە لە خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد لە دژی رژێمی بەعسی پێشوو.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی عەبدیدا هاتووە، جەخت لە پابەندبوونمان بە کارکردن لەپێناو دادپەروەری و گەرەنتیکردنی مافی سەرجەم گەلی سوریا لە رێگای دیالۆگ و هەوڵە ئاشتیخوازانەکان دەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share