وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم: قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دەخرێتەسەر پسوڵەی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، میکانیزمێکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دادەنێین و بەگوێرەی میکانیزمەکە قەرزەکان بەشێوەی قیستی مانگانە دەخرێتەسەر پسوڵەی کارەبای 24 کاتژمێری و بەوشێوازە وەردەگیرێنەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “میکانیزمێکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دادەنێین و بەگوێرەی میکانیزمەکە قەرزەکان بەشێوەی قیستی مانگانە دەخرێتەسەر پسوڵەی کارەبای 24 کاتژمێری و بەوشێوازە وەردەگیرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕی قەرزی کارەبای هاوڵاتییان زیاتر لە 1.2 تریلیۆن دینارە، لیژنەیەک راسپێردراوە بە دیاریکردنی بڕی قیستی مانگانە و وادەی دەستپێکردنی وەرگرتنەوەی قەرزەکان، پلانمان وایە قەرزەکان بەشێوەی قیست لەگەڵ پسوڵەی کارەبای 24 کاتژمێریدا لە هاوڵاتییان وەربگیرێنەوە، پاش تەواوبوونی کارەکانی لیژنەکە، گشتاندن و رێنمایی پێویست لەوبارەیەوە بۆ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت”.

دەشڵێت، “بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا، کۆی گشتیی قەرزی کارەبای هاوڵاتییان، دامەزراوە حکومییەکان و شوێنە بازرگانییەکان، نزیک لە 1.2 تریلیۆن دینارە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانى.. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان هێزێكی ئاسایش و ژماره‌یه‌ك داواكراودا ڕوویدا

له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی  شارى سلێمانى، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌نێوان مه‌فره‌زه‌یه‌كى هێزه‌كانى ئاسایش و ژماره‌یه‌ك داواكراودا ڕوویدا و بریندار هه‌یه‌.…
Total
0
Share