دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت

بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی دوو بە داتای مانگی سێ كە چەند ماددەیەكی خۆراكی دابەشدەكرێـت.

كامەران فەتاح، بەرێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی دوو بە داتای مانگی سێ و ماددەخۆراكییەكانیش بریتین لە نیسك، دۆشاو، شەكر و لەتكەنۆك.

راشیگەیاند، زەیت و برنجی مانگی یەك دابەش نەكراوە و بۆ مانگی دووش زەیت و برنج نەنێردراوە و هەر كات ئەو ماددە خۆراكییانە نێردرا دەست بەدابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: تۆڕی کارەبای مەزادخانەکە و دارەسووتاوەکە نۆژەندەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە به‌بڕی 101 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی تۆڕی…
Total
0
Share