سەنتەری میترۆ: سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری

سەنتەری میترۆ، ڕایگەیاند، سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان، ڕایگەیاند، تـ.ـیرۆركردنی سەردەشت عوسمان، تەنیا ڕۆژنامەنووسێكی بە دونیا نەناساند، بەڵكو خێزانێكیشی بە ئێمە ناساند كە تەسلیم نەبوون و بەردەوامبوون لە خەباتی مەدەنی و ئاشتیخوازانە بۆ عەدالەت، سازشیان نەكرد و لە بری “تۆڵەكردنەوە”داوای “دادپەروەری”یان كرد.

دەشڵێت، سەردەشت نەك تەنیا بیرەوەرییەكی بەجێهێشتووە، بەڵكو شێوازێكی ژیانیشی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری و ڕەتكردنەوەی تەسلیمبوون و ڕاستگۆیی لە ڕووبەڕووبوونەوەدا تەنانەت ئەگەر باجەكەی ژیانیشی بێت.

ئەوە فیشەك نییە كە بتوانێت بیركردنەوەی ئەم جۆرە لە مرۆڤانە بكـ.ـوژێت، ئەوەتا یادەوەری هەموو ڕۆژێك زیندووە و یادی دەكرێتەوە، گۆڕ كۆتایی چیرۆكەكە نەبوو، بەڵكو سەرەتای پرسیاری چیرۆكێکی نوێ بوو ئەو پرسیارەی لەگەڵ هەر سەردانێكی گۆڕەكەیدا سەرهەڵدەداتەوە: “بۆچی تـ.ـیرۆركرا؟” ، ئەم پرسیارە دەكەین لەبەر ئەوەی برینێكە، وە برینێك لەبیر ناكرێت، چاك نابێتەوە.

سەنتەری میترۆ دەڵێت، ئەمرۆ 16 ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، هەموو جارێک ئامادەبوونمان و ڕێكخستنی مەراسیم بۆ یادەوەری گوزارشتن لە پەیامی سووربونمان لەسەر ئاشكراكردنی بكـ.ـوژانی ئەو ڕۆژنامەنووسە لاوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئێمە لە ژینگەیەكدا كار دەكەین، یاسا سەروەر نییە، یاسای هێز شوێنی بە هێزی یاسا لێژكردووە، لە ژینگەیەكی وادا هەموو هەنگاوێكی میدیاكاران مەترسییە بۆ سەر ژیانیان، ئازادی ملكەچی میزاجی چـ.ـەكبەدەستەكانە، دەیانەوێت ئەوەی ماوە لە میدیا كۆنترۆڵی بكەن و بیكەنە چەكی دەستی دەسەڵاتدار.

ئەوەش دەخاتەڕوو، دەربازبوون لە سزا و هەڵاتنی بكەرانی تاوان لە عەدالەت بێ مافكردنی قوربانیان و خێزانەكانیان لە عەدالەت دژ بە هەموو پرەنسیپەكانی یاسای نێودەوڵەتیی مافەكانی مرۆڤە، ئێمە وا تەماشای كەیسی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دەكەین.

لە هەرێمی كوردستاندا ، هەموو ڕێكارەكانی زەبروزەنگی بەرانبەر بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری بەكارهێناوە بەئامانجی كپكردنی دەنگی ئازاد و جیاواز، بەشێوەیەكی نایاسایی نووسینگەی كەناڵەكانیان داخستوە، فەزای كاری مەدەنییان بەرتەسك کردووەتەوە، دادگاكانیش بە چاوێكی پیشەیی و سەربەخۆ تەماشای كەیسی ڕۆژنامەنووس چالاكوان نەكردووە و هەندێک له بڕیارەكانیان لە بەرژەوەندیی عەدالەت و بەرزكردنەوەی ناوبانگی دامەزراوەی دادوەری هەرێمی كوردستان نەشكاوەتەوە.

نمونەی زەقی ناو ئەم دیمەنە حوكمدانی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی بووە، نازانین ڕووبكەینە كێ؟ داواكارییەكانمان بۆ كێ بەرین؟ بەڵام لەگەڵ هاوڕێكانی ترمان داوای ئازادكردنی شێروانی مانگرتوو و حوكمدرا و قارەمان شوكری دەكەین.

مافیاكانی تاوان ویستیان لە رێی تیـ.ـرۆری (سۆرانی مامەحەمە، سەردەشت عوسمان، مامۆستا عبدالستار، كاوە گرمیانی، وەدات حسێن)، لە ڕێگەی هەڕەشە و لێدان، و زیندانیكردن لە ڕێگەی هەڵمەتی ناشرینكردنی كەسایەتیی نووسەران و ڕۆژنامەوانان، بێدەنگ بین و یەك ڕەنگ بین، بەڵام شكستیان هێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشی كەركوك بكرێت

لیوا روكن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، تێكچوونی بارودۆخی كەركوك پێكدادانی پێكھاتەكانی لێدەكەوێتەوە، بە تایبەت كە…
Total
0
Share