چاودێرێکی سیاسی: میدیاکانی پـ.ـارتی ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان لەکوێبوون؟

چاودێرێکی سیاسی، پەردە لەسەر سیاسەتێکی چەوتی میدیاکانی پـ.ـارتی هەڵدەماڵێت کە کاکردنە لەسەر شکاندنی هەستی زیانلێکەوتووان.

چاودێرێکی سیاسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، میدیاکانی پارتی بەرگەی بینینی دڵخۆشییەکانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ ناگرن، لەبیرمانە لە کاتی رووداوەکەدا، هەرزوو، بەمەبەستی دروستکردنی نمایشێک گەیشتنە چەمچەماڵ، ئەمەش لەپێناوی ئەوەی کە خەڵکی ئەو ناوچەیە هەست بە دڵتەنگی و شکانی هەستیان بکەن.

دەشڵێت، میدیاکانی پـ.ـارتی، خەڵکیان وەک کەرەستەیەک بۆ زیادکردنی بینەر بەکاردەهێنا و خەڵکیان بە شکاوی نیشاندەدا.

ئەو چاودێرە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە کاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان دۆخێکی تەواو پێچەوانەمان بینی، ئەمڕۆ رۆژی گەڕاندنەوەی خەندە بوو بۆ سەر لێوی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە و مافەکانی خۆیان وەرگرتەوە، بەڵام سەیر ئەوەبوو کە کەناڵەکانی پـ.ـارتی لە هیچ شوێنێکی دابەشکردنی هاوکارییەکان دیارنەبوون، هەروەها هەوڵیاندەدا شێوازی دابەشکردنی هاوکارییەکان تێکبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: سبەینێ دەوام لە سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ لەسەرجەم ناوەندە تەندروستیەکانی سنووری سلێمانی دەوام دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای تەواوبوونی پشووەکانی…
Total
0
Share