مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی بەبۆنەی “جەژنا رۆژیێن ئێزی” بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات.

دەقى پەیامەکە:

پیرۆزبایی  مەكتەبی سیاسی بۆ جەژنی رۆژیێن ئێزی

بەبۆنەی (جەژنا رۆژیێن ئێزی) پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەكەین و هیوادارین ئەم جەژنەیان بە خۆشی و شادی ببەنەسەر، لەم بۆنەیەدا، وەک هەمیشە پابەندیی خۆمان بۆ پارێزگاریی بەردەوام لە مافە كەلتوری و ئاینییەكانی ئێزدییەكان دووپاتدەكەینەوە، لەپێناو چەسپاندن و بەهێزكردنی زیاتری گیانی پێكەوەیی نێوان گشت پێكهاتە ئاینییەكانی كوردستاندا.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئۆقرەیی زیاتر و ئاوەدانكرنەوەی شەنگال و شارۆچكە و گوندەكانی ئەو سنوورە، تاوەكو دانیشتووانە رەسەنەكەیان كە تاوەكو ئێستا لەناو چادری ئاوارەییدا ژیانێكی سەخت بەڕێدەكەن، بگەڕێنەوە سەر زێدی باو و باپیرانیان.

جەژنتان پیرۆز و هەر شاد بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و 4 تۆمەتبار دەستگیردەكات

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی…
Total
0
Share