بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی: لەم پڕۆژە نوێیەی کە پەسەندکراوە حکومەت قازانج لە پارەی کارەبا ناکات

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەو نرخەی کارەبادا، کە بەم دواییانە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندیکرد، حکومەتی هەرێم قازانج لە پارەی کارەبا ناکات.

ئەنوەر حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 13 هەزار هاوبەش، پرۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە و کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری.

وتیشی، %93ـی هاوبەشانی کارەبا، ئەو پارەیەی کە تائێستا لە پرۆژەی رووناکی بۆیان گەڕاوەتەوە لەنێوان 25 بۆ 50 هەزار دیناردا بووە، لەکاتێکدا، ئەو نرخە زیاتریش بووە لەو نرخەی کە حکومەتی هەرێم پەسەندیکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2012 نزیک بووینەوە لەوەی کارەبای 24 کاتژمێری دابینبکەین، بەڵام لە 2022 بۆ 2025، هەندێکجار شەش کاتژمێر کارەبا دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share