ئاسۆ بەکر مستەفا دەبێتە قائیمقامی چەمچەماڵ

رۆژی یەکشەممە، ئاسۆ بەکر مستەفا وەک قائیمقامی نوێی چەمچەماڵ دەستبەکاردەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، لە رۆژی یەکشەممەوە، ئاسۆ بەكر مستەفا، لە شوێنی رەمک رەمەزان، وەكو قائیمقامی نوێى قەزای چەمچەماڵ دەستبەکاردەبێت.

ئاسۆ بەکر پێشتر لەم پۆستانەدا بەرپرسیاریەتیی هەبووە:

– ساڵی 1997 تاوەكو 2011، بەڕێوەبەری هەریەكە لە ناحیەکانى هێرۆ، بنگرد و خەلەكان بووە.

– ساڵی 2011 تاوەكو 2017، قائیمقامی قەزای دوكان بووە.

– ساڵی 2017 تاوەکو ئێستا، لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە پلەى قائیقمام دەوامی كردووە.

پاش لافاوە بەهێزەکەی ماوەی رابردوو، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی چەمچەماڵ پێکهات و لە راپۆرتی لیژنەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەیەک بەرپرس کەمتەرخەم بوون؛ لەو چوارچێوەیەشدا قائیمقامى چەمچەماڵ، بەڕێوەبەرى ناحیەى شۆڕش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و هەردوو سەرۆک شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش، داواى بەخشینیان لە پۆستەکانیان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە پەیوەندیداین بۆ پاراستنی لە خەڵکی کوردستان لە مەترسی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ پارتی و لایەنەکان لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی تواناکانمان بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی…
زیاتر ببینە

دانەر عەبدولغەفار: فەرمانبەرانی هەرێم وەک فەرمانبەرانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش وەک فەرمانبەرانی عێراق مامەڵەیان…
Total
0
Share