سۆمۆ: هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا زیادیکرد

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا، بۆ نزیکەی 435 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، ئەو زیادبوونەی لە هەفتەی رابردوودا لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا تۆمارکراوە، رەنگدانەوەی گۆڕانکارییە لە سیاسەتی بەبازاڕکردنی نەوت.

وتیشی، تەرخانکردنی مانگانەی نەوتی خاوی عێراق بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، هێشتا لە خوار سەقفی گرێبەستەوەیە، بەهۆی ئەو بڕە سنووردارەی کە لەبەردەستدایە بۆ هەناردەکردن.

ئەوەشی خستەڕوو، عێراق بەپێی سیاسەتی پەسەندکراوی بەبازاڕکردنی نەوتی خاو، نەوت بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان دابیندەکات و دڵنیاییش دەدەین لە سەقامگیری و بەردەوامیی هەناردەکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share