لە پارێزگایەکی عێراق حەوت ئەندامی خێزانێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری تکریتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و حەوت ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا.

لە رووداوەکەدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share