نوێترین زانیاری لەبارەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری

كاركردن لە شەقامی ئۆتۆبانی بابان لە سلێمانی

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتری بەردەوامە و تا ئێستا ئاستەنگێکی وا لەبەردەم کارەکان دروستنەبووە شایەنی باس بێت.

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو پارچە زەوییانەی بە زەوی نایاب ناسراوبوون و چەند دانەیەکمان لێفرۆشتووە و بەردەوامیشین لە فرۆشتنی ئەوانی دیکەش، بۆ ئەوەی بتوانین پارەی خەرجی تەواوکردنی پرۆژەکەی پێدابینبکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، تا ئێستا کێشەیەکی ئەوتۆ نەهاتووەتە پێش شایەنی باسکردن بێت، بەپێی ئەوەی قسەمان لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە کردووە، ئەگەر ئەم وەرزە یارمەتیدەر بێت پرۆسەی قیرتاوکردن بەردەوام دەبین.

 

بابەتی پێشتر

یەحیا رەسوڵ: داوامان لێکراوە یاسا لەسەر بکەرانی هێرشی سەر سەربازگەکان جێبەجێبکەین

بابەتی دواتر

دابەشکردنی نەوت دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share