گفتوگۆ لەبارەی 200 ملیار دینارەكەوە بەردەوامە

بەغداد بە فەرمی لەبارەی ڕاگرتن، یان ناردنیەوە هیچی بە هەرێمی كوردستان نەوتووە

حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد گفتوگۆدەكات بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەكە، كە بۆ ئەمساڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ هیچ یەكێك لە مانگەكان نەیناردووە.‏

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا كە لە سەرچاوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی ‏وەزیرانەوە دەستیكەوتووە، حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆدایە بۆ ناردنی 200 ‏ملیار دینارەكە، كە پێشتر مانگانە بۆ مووچە دەنێردرا.‏

بەوتەی سەرچاوەكە، حكومەتی عێراقی بە فەرمی ڕاینەگەیاندووە ناردنی ئەو پارەیە بۆ ‏هەرێمی كوردستان ڕادەگرێت، یاخود بەردەوامدەبێت.، بۆیە لەوبارەیەوە گفتوگۆ بەردەوامە.

هەر بەپێی بەدواداچوونەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، حكومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق ‏پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەبن و لە ئێستادا كار بە یاسای بودجەی 2021ی ‏عێراق دەكرێـت، كە دەبێت هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ‏ڕادەستی بەغدا بكات، بەو مەرجە بودجەی بۆ دەنێردرێت كە ڕێككەوتنی لەسەركراوە.‏

سەرچاوە باڵاكەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئێستای وت، بۆ ئەمساڵ یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‏پەسەندنەكراوە، بۆیە كار بە یاسای بودجەی ساڵی ڕابردوو دەكرێت.‏

لە سەرەتای ئەمساڵەوە و بۆ سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ، حكومەتی فیدراڵ 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە، ئەوەش گرفتی بۆ دابەشكردنی مووچە دروستكردووە.

بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵی فەرمانبەرانەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ‏بەشێكی ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگەكان بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند، تائێستاش كاتی ‏دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو ڕانەگەیەندراوە.‏

بابەتی پێشتر

ئه‌وقاف په‌رله‌مانتارێكى ئیسلامى ده‌داته‌ دادگا

بابەتی دواتر

پوتین مەرجی ڕاگرتنی جەنگی ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیازكراوە تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كاری پێبكرێت
ئێستا هەڵوێستی یەكێتی ئاشكرادەكات

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازێكی نوێی تایبەت بە تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان…
Total
0
Share