گوژمەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشت

بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، گوژمەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان گەیشت و بڕەکەی زیاتر لە 24 ملیار دینارە.

 نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی ئاشکرایکرد، وەزارەتی بازرگانیی عێراق گوژمەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکرد کە بڕەکەی 24 ملیار و 250 ملیۆن دینارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو پارەیە بڕی نۆ ملیار و 500 ملیۆن دینار بەر پارێزگای سلێمانی دەکەوێت، هەروەها حەوت ملیار و 750 ملیۆن دیناری بەردەکەوێت، دهۆکیش لەو پارەیە حەوت ملیاری بەردەکەوێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی…
Total
0
Share