رێگایەک بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا، رێگایەک بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کارکردن لە تاوەرەکانی کارەبا لەسەر رێگای پشتێنەی شاری کەلار (حەولی) لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بۆ 06:00ـی ئێوارە، لە سێڕیانی (سەید خەلیل بۆ بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی) رێگای هاتن و رۆیشتن بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.

دەشڵێت، رێگای بەدیل دەکەوێتە سێڕیانی ئاوارەکان، بۆ ترافیک لایتی ژمارە (8) نزیک مزگەوتی بوخاری بۆ جوتسایدی (کەلار-رزگاری).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەعفەر شێخ مستەفا: لە رێگای خەباتی پەرلەمانی و دەنگەكانمانەوە كار بۆ بەدەستهێنانی مافی كۆمەڵانی خەڵك دەكەین

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێستا لەڕێگای خەباتی پەرلەمانی و…
Total
0
Share