كەركوك.. گەشتكردن لە خوێندكاران قەدەغەكرا

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە كەركوك، گەشتکردنی لە خوێندکاران قەدەغەکرد و دەڵێت، “تەنانەت لە رۆژانی هەینی و شەممەشدا کە پشوون”.

شێرزاد رەشید کاکە، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە پەروەردەی کەرکوک، کارگێڕیی هەموو خوێندنگەكانی خوێندنی کوردیی شارەكەی ئاگادارکردەوە کە هەموو جۆرە گەشتێک بۆ خوێندکاران بۆ دەرەوەی شاری کەرکوک قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە.

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی داوادەکات هیچ داواکارییەکیان بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بۆ ئەنجامدانی گەشت بۆ خوێندكاران لەلایەن كارگێڕیی خوێندنگەكانەوە پێشكەشنەكرێت و جەختدەكاتەوە، لە كاتی ئەنجامدانی گەشتی دەرەوەی شاری خوێندكارانی هەر خوێندنگەیەكدا، رێوشوێنی یاسایی توند لە بەرامبەر کارگێڕیی ئەو خوێندنگەیەدا دەگرنەبەر.

شێرزاد رەشید کاکە، داوا لە دایکان و باوکانی خوێندکاران دەكات رێگەنەدەن هیچ گرووپ و رێکخراوێک لە دەرەوەی خوێندنگە یاخود لە رۆژانی هەینی و شەمماندا کە رۆژانی پشوون، گەشت بۆ منداڵەکانیان رێكبخەن و دەڵێت، “هەر رووداو و کارەساتێکی نەخوازراو رووبدات، ئێمە وەکو پەروەردەی خوێندنی کوردی لێی بەرپرسیارنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەك هەفتە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاکسین تایبەتدەکرێن بە مامۆستایان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەم هەفتەیە سەرجەم ناوەندەکانی ڤاكسینكردن تایبەتبكرێت بە مامۆستایان، وەزیری تەندروستیش داوا لە مامۆستایان…
Total
0
Share