هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە بەشێكی رێگای کەلار- دەربەندیخان دەبێتە یەک ئاڕاستە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، سەرجەم شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە لە ئێستادا رێگای کەلار – دەربەندیخان لە سەیرانگای قولەبەرزەوە دەبێت بەیەک ئاراستە، واتە رۆیشتن بە ئاڕاستەی سلێمانی تاکو ناحیەی باوەنور داخراوە.

ئاشکراشیکرد، هاتووچۆکردن دەکەوێتە ئاڕاستەی هاتن بۆ کەلار، هەر بۆیە ئاگاداربن تاکو بەدووربن لە رووداوی نەخوازراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: بە زووترین کات خوێندن لە قوتابخانەکانی چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە

پەروەردەی سلێمانی، رایگەیاند، بە زووترین کات خوێندن لەو قوتابخانانەی چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە کە بە هۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەشتووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share