كه‌شناسيی هه‌رێم: تاوەباران و بروسکە ده‌ستپێده‌كات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ هەبوونی تاوەباران و بروسكە، سەرەتاش بارانبارین بە شێوەی نمەباران لە ناوچەشاخاوییەكان و پارێزگای دهۆك دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، “ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ هەبوونی تاوەباران و بروسكە، سەرەتا بارانبارین بە شێوەی نمەباران لە ناوچەشاخاوییەكان و پارێزگای دهۆك دەبێت دواتر لە زۆربەی ناوچەكانی تر بارانبارینمان دەبێت”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت و لە هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ نزیكەی 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە و مەودای بینینیش كەم دەبێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “سبەینێ شەممە ئاسمان بە گشتی هەور دەبیت لەگەڵ بوونی بارانبارینێكی كەم لە زۆربەی ناوچەكان، لە ناوچەشاخاوییەكان بارانبارین زیاتر دەبێت، كاریگەری ئەم ناجێگیرییە تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە بە تایبەت لە ناوچەشاخاوییەكان بە لاوازی دەمێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ: دوو نەمام بچێنە و مامەڵەکەت راییدەکرێت

لە شارەوانیی قەڵادزێ، مامەڵەی هاوبەشیی ئاو، کارەبا و ئاوەڕۆ مەرجداردەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لەپێناو زیادکردنی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
Total
0
Share