دلبەر مەجید بەگ دەرگەڵەیی، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
دلبەر مەجید لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی رابردوو دایک، برایەک و خوشکێکی بە بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی پێشووی عێراق شەهید دەبن، بەو هۆیەوە چەندین شیعر و پەخشانی نەتەوەیی دەنووسێت و دەست دەکات بە چنینی کڵاوی پیاوانە و بە پیتی ئینگلیزی لێی دەنووسێت (کوردستان یان نەمان).
لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی رابردوودا سێ دانە لەم کڵاوانە بە دیاریی دەدات بە سەرۆک مام جەلال و ئەویش یەکێک لەو کڵاوانە بە دیاریی دەدات بە محەمەد مەهدی جەواهیری، شاعیری گەورەی عەرەب.